مەریوان؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک لە کاتی ڕاوەدوونانی له لایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێران

‏ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژی٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناوی کەیومەرس ڕاستخانە خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەریدا له ئەنجامی ڕاوەدوونانی له لایەن هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕێژیمی ئێران لە سنووری مەریوان، له بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیە کەوتە خوارەوە و قاچی بە سەختی بریندار بوو.

جێی ئاماژەیه، ئەم هاووڵاتییه بە مەبەستی چارەسەر گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی مەریوان.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *