ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆتا ڕۆژەکانی مانگی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، سەربازێکی کوردی خەڵکی گوندی کانەکەوەی سەربە کرماشان بەناونیشانی محەممەد مەلەکی ١٩ساڵ ساڵ تەمەن لەکاتی بەسەربردنی سەربازی زۆرەملێ بە چەکی گەرم کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هۆکاری خۆکوژی ئەم سەربازە کوردە نەزانراوە.
شیاوی باسە کە، تا ئێستە دەیان حاڵەتی لەو شێوە بۆ سەربازە کوردەکان هاتۆتە ئاراوە و ئەمەیش دەری ئەخات کە فەرماندە سەربازییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سەربازخانەکاندا جیاوازی زۆر لە نێو سەربازانی کورد و دیکەی سەربازەکان دادەنێن و متمانەیان پێ ناکەن و زۆربەی کاتەکان پشوویان پێ نادەن و لە ناخۆشترین شوێنەکان وەکوو پاسەوانی و خاوێن کردنەوەی دایان دەنێن، سووکایەتیان پێ دەکەن و جنێو و بێ ڕێزیان پێ دەکەن و لە هەموو مافەکان بێبەریان دەکەن و زۆرجاریش تۆمەتیان بۆ هەڵدەواسن و داوای سیخوڕی و کاری مەترسیداریان لێ دەکەن.
ق.ش