چیرۆکی تاڵی بەسەرهات و هەوڵی خۆکوژی فەرید سادقی

ک.م.م.ک:

ئازاری جەستەیی و دەسدرێژی گرووپی هۆکاری خۆکوژی فەرید سادقی مێرمنداڵی ١٧ساڵ تەمەن خەڵکی قوروە، کە سێشەممو ٢٣ی گەلاوایژی ٢٧٢٤ی کوردی، پەتی بۆخۆی هەڵخست و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، فەرید سادقی کاتێک ١٤ساڵی تەمەن هەبوو لە گوندی چەمقەڵەو گەنجی، لەلایەن حەسەن تەهماسبی ٥٠ساڵ تەمەنەوە( کەبەپێی کوتەی خەڵکی خۆجێی لە دەست و پێوەندییەکانی سپای پاسداران و سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکانە لە ناوچەکە)، دەسدرێژی دەکرێتە سەرت و بە هەڵگرتنی فیلم لە ڕووداوەکەو و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە، چەندد جار لەو ماوەیە لەگەڵ کووهیار عەباسی ٣٦ساڵ تەمەن و خەڵکی هەمان شوێن، دەستیان داوەتە دووپاتکردنەوەی کردەوەی قیزەون.
ئەم مێرمنداڵە بە تێپەڕبوونی کات و بۆ دەربازبوون لە گوشاری حەسەن تەهماسبی وگرفتی بنەماڵە کە هەڵقوڵاوی تووشبوونی باوک بە مادەی سڕکەر و جوێبوونەوە لە دایکی بووە، بۆ بژیوی ژیان ڕوو لە تاران دەکات و لە بازاڕی میوە و سەوزە سەرقاڵی کار دەبێت.

لە چوارچێوەی هەواڵەکەدا، فەرید سادقی کە بۆ چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بۆ زێدی خۆی گەڕابوویەوە، هەمدیسان لەلایەن کووهیار عەباسی کە ئەندامی بەسیج بووە دسدرێژی دەکرێتەسەری و هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکرێت و پاش گەڕانەوە بۆ تاران و گێڕانەوەی ڕووداوەکە بۆ باوکی لە جینایەتەکانی حەسەن تەهماسبی و کووهیار عەباسی لەماوە ئەو چەندد ساڵە پەردە هەڵدەماڵێت و دواتر خۆی دەکوژێت.

شیاوی باسە کە جگە لە دەستبەسەری حەسەن تەهماسبی و کووهیار عەباسی، دوو مێرمنداڵی ژێر تەمەنی یاسایی لە پێوەندی لەگەڵ ئەم دۆسیەیە بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ڕێژیمی ئێران لە سنە ڕاگوازراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *