موختار ئەسەدی دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعات لە تاران ڕاگوازرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژی٢٧٢٤ی کوردی، بەکرێگیراوانیی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە سنە وەکوو بریکاری دادسەرای ٣٣ی ئێڤین موختار ئەسەدی، مامۆستا و زیندانی سیاسی پێشوویان دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعات لە تاران ڕاگواستووە.

دەکوترێ موختار ئەسەدی لە دەیەی ٨٠ی کۆچییەوە تا ئێستا دەیان جار بانگهێشت، لێپرسینەوە، ئەشکەنجە و زیندانی کراوە.

پێشووتریش کاتژمێر ٦ی سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە بەکرێگیراوانی دامەزراوە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە هەڵمەتێکدا بۆ ماڵی موختار ئەسەدی، دەستیاندایە پشکنینی ماڵەکەی و بنەماڵەکەشیان دایە بەر هەڕەشە.

بەکوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەکرێگیراوانە پاش پتر لە کاتژمێرێک پشکنین کەلووپەلی ماڵەکەیان لێکپرژان و پاش ترس و دڵەڕاوکی چوونە دەرەوە.

موختار ئەسەدی لە پێوەندی لەگەڵ شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، بەحوکمی سیستەمی گوندەڵی قەزایی ڕێژیمی ئێران بەزۆرەملێ خانینشینیان کردوو و موچەکەیان بۆ ماوەی نێزیک دوو ساڵ لێ بڕیبوون.

ماوبراو لە دوو ساڵی دوایی بەتۆمەتگەلی جیاواز لە چەندد دۆسیەی لێک جودا ڕووبەڕوو ببوویەوە لە ساڵانی پێشووتریش چەندد جار دەستبەسەر و لێکۆڵینەوەی لێکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *