بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئێوارەی پێنجشەممۆ ۲۸ی خەزەڵوەر قوتابییەکی ۱۶ساڵ تەمەن لەگوندێکی هەڵکەوتە لە۲۵کیلۆمەتری کرماشان بە تەقەی چەکی ڕاو لەخۆی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە بنەماڵەکەی نەیان ویستووە ناوی مناڵەکەیان ئاشکرا بکرێت هەربۆیە لەئاشکراکردنی ئەو گوندەیش خۆمان بواردووە.
جێگەی باسە کە لەڕێبەندانی ساڵی داهاتوو خوێندکارێکی پولی ناوەندی کوڕانە بەناوی محەممەد پارسا ئیلینەژاد کەتەنیا ۱۳ساڵی تەمەن بوو هەرلەم ناوچەیە لە ئاودەستەکانی قوتابخانەکە خۆی هەڵواسیبوو.
زۆرەملە بەردەوامەکان لەهەموو قۆناغەکانی فێرکاری،سەرکوت وهەڵاواردن ونایەکسانی لەهۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی قوتابیانە.هەرلەم پێوەندییەدا عەلیڕەزا سەلیمی لەبەرپرسانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکوموسیۆنی لێکۆڵینەوە وفێرکاری پەڕلەمانی شۆرای ئیسلامی کوتی:بەڵام بەئاشکرا ڕایدەگەیەنم لەهەندێ ناوچەدا،بەرپرسان بەگوشار ولێدان جۆرێک لە سەرکوت وداسەپان دێننە ئاراوە کە دەبێتە هۆی خەمۆکی وداڕمان ،دابەزینی ئاستی خوێندەواری وکێشەی چەشناوچەشنی قوتابیان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان