دروستکردنی دۆسیەیەکی نوێ دژی پەخشان عەزیزی، بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(KMMK)، زیندانیی سیاسی پەخشان عەزیزی کە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنراوە، لەم دواییانەدا لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە، ڕووبەڕووی دۆسیەیەکی نوێ بووەتەوە.

ئەم زیندانییە سیاسییە، لە دۆسییە نوێیەکەیدا لەلایەن لقی سێی لێکۆڵینەوەی دادسەرای ئێڤینەوە، بە ئاژاوەگێڕی لە زیندانەکەدا لە پەیوەندی لەگەڵ هەڵبژاردنە ساختەکانی ئەم دواییەی سەرۆکایەتیدا، تۆمەتبار کراوە.

جێی ئاماژەیە، ئەم هاووڵاتییە لە ١٥ی پووشپەڕی ئەمساڵەوە، لە هەر مافێکی پەیوەندی تەلەفۆنی و تەنانەت چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانی، بێبەش کراوە.

پەخشان عەزیزی، سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری، بە تۆمەتی بەغی، تۆمەتبار کرا و سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *