درێژەی نادیاربوونی چارەنووسی مەنیژە خوشنوود لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، وێڕای تێپەڕینی نێزیک بە دوو حەوتوو لە دەستبەسەری مەنیژە خوشنوود خەڵکی بۆکان، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو بەردەست نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو لەو بوارەوە بێ ئەنجام ماوەتەوە.

مەنیژە خوشنوود، هاوڵاتی ٥٦ساڵ تەمەن ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە دەی گەلاوێژ، لەڕەوتی هێرشی بەکرێگیراوانی ئیدارەی تیرۆریستی ئئتلاعات بۆ ماڵەکەیان لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراوە.

بەکرێگیراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەکاتی دەستبەسەری ئەم ژنە چالاکوانە دەستیاندایە پشکنینی ماڵەکەی و دەستیان بەسەر تێلەفوونەکەیدا گرت.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی نێزیک لە بنەماڵەی خوشنوود، هەوڵەکانی ئەم بنەماڵەیە بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی خوشنوود تا ئێستە بێ ئەنجام ماوەتەوە و دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وڵامدەری بنەماڵەکەی نین و ئەمەیش بۆ خۆی دڵەڕاوکێی لا ساز کردوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *