دەستبەسەری هاوڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی بوداخی سەربە پیرانشار بەناونیشانی موحاین ئاجی ٢٧ساڵ تەمەن کوڕی خالید پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرا.

ئەم هاوڵاتییە پاش لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئەم دامەزراوە ئەمنییەی ڕێژیم لە نەغەدە ڕاگوازرا.

موحسین ئاجی خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە،
تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *