درێژەی مانگرتن لە خواردنی سۆڵماز حەسەنزادە لە زیندانی تاکەکەسی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سۆڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەن زادە، یەکێک لە قوربانیانی شۆڕشی ژن،ژیان، ئازادی، حەوتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەی لە زیندانی تاکەکەسی لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ بە سەر دەبات.

ناوبراو لە ڕۆژی لەدایک بوونی براکەیدا، لە ٩ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستییەوە لە ماڵی خۆیان دەسبەسەر کرا.

جێی ئاماژەیه، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژ، دایه عەزیمە و ئەحمەد حەسەنزادە، دایک و باوکی محەمەد حەسەنزادە، بانگهێشتی ستاد خەبەری ئیتلاعاتی تیرۆریستی ڕژیم له بۆکان کران و لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێکرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سۆڵماز حەسەنزادە لە ١٦ی گەلاوێژەوە لە ناڕەزایەتی بە درێژەی دەستبەسەرکردن و ڕاگیرانی لە زیندانی تاکەکەسی لە ورمێ، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە. ناوبراو لەم ماوەیەدا مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی خێزانەکەی لێ زەوت کراوە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *