ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، سەردار شامرادیاب، لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی، پاش ساڵێک و ٨ مانگ دەستبەسەری، ڕۆژی شەممە ٢٠ی گەلاوێژ بەدانانی بارمتەی ٨ ملیاردی لە زیندانی ڕێژیم لە سنە ئازاد کرا.
سەردار شامرادیان، گەنجی ٢٨ ساڵ تەمەن و خوێندکاری بواری کەرەستەی زانکۆی زانستە کارپێکراوەکانی سنە ماوەی دوو مانگی لە گرتووخانەی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە لەژێر گرانترین ئەشکەنجە بەئامانجی لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی دابوو.
ئەم خوێندکارە پاش بەرگەکرتنی دوومانگ ئەشکەنجە لە گرتووخانەی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعات، بۆ زیندانی ناوەندی سنە ڕاگوازرا و نێزیک ساڵێک و ٨مانگ بەبێ بڕیار و چاوەڕوانی لەم زیندانە تێپەڕاند.
ق.ش


