ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەمە٢١ی گەلاوێژی٢٧٢٤، بە هۆی تەقینەوەیەک لە نێو ماڵێک له گەڕەکی وەلیعەسری شاری شاباد، چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و هەشت هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.
ئەم تەقینەوەیە کە دەوترێ بە هۆی دزەکردنی گاز بووە، لە ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی ئەخەوان شێرزادی ڕووی داوە، کە لە ئەنجامدا هاوسەری ناوبراو و دایک و باوکی و کەسێکیتر لە ئەندامانی بنەماڵەکەی گیانیان لە دەستدا. هەروەها چەند هاووڵاتی دیکە کە مێوانی ئەو ماڵە بوون، بە سەختی بریندار دەبن.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵه، وردەکاری زیاتری پشتڕاستکراوە له سەر ئەم هەواڵه لە بەردەستدا نییە.
خ.ع