ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٠ی گەلاوێژی٢٧٢٤، حوکمی ئێعدامی ناسر گراوەند خەڵکی شاری کۆئەشت و هاووڵاتییەکی دیکە کە پێشتر لە لایەن دەسەڵاتی قەزایی ڕژیم بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بۆ دەرکرابوو، لە زیندانی پارسیلۆنی ڕێژیمی ئێران لە سێدارە دراون.
تا ساتەوەختی ئامادەکاری و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، میدیای نزیک لە حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری، ئەم جینایەتەیان ڕا نەگەیاندووە.
خ.ع