ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، مامۆستا محەممەدئەمین قەیسەری، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتت زرواری سەروو سەربە شاری بانو، بۆجاری دوویەم لەلایەن ڕایەدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم مامۆستا پێڕەوی ئایینزای سوننە و بوبۆنەی سازکردنی مزگەوەت و وتنەوەی سانەی ئاینیی بۆجاری دووهەم دەستبەسەر دەکرێت.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، مامۆستا ئەمین قەیسەری لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکەی لەڕێگەی گەڕانەوە لەشاری بانەوە بۆ گوندی شوێنی نیشتەجێبوونی لەلایەن هێزە تیرۆریستییەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو.
ق.ش