ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژی٢٧٢٤، سورەیا قەیتەران هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کانی مەلا سەر بە پیرانشار، دوای بانگهێشت کردنی بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە.
ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بە ٩ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.
پێویستە بگوترێت سورەیا قەیتەران لە پێنجی پووشپەڕی٢٧٢٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی باوکی دەسبەسەرکرا و دوای تەواوکردنی پرۆسەی لێپرسینەوە، لە ٢٥ی پووشپەڕی ئەمساڵدا، بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ئێران لە ورمێ ئازادکرا.
خ.ع


