تێکچوونی باری جەستەیی موتەلیب ئەحمەدیان لە زیندانی ئێڤین

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانkmmk، موتەلیب ئەحمەدیان ٣٩ ساڵ تەمەن و خەڵکی بانە کە لە زیندانی ئێڤین ڕاگیراوە، سەرەڕای دۆخی ناجێگیری جەستەیی، لە چارەسەری پزیشی تایبەت بێبەری کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری نێزیک لە بنەماڵەی ناوبراو کوتی؛ موتەلیب ئەحمەدیان ڕۆژئ ڕابردوو بەنیشانەکانی وەکوو، ئازاری قورسی سنگ و لێدانی دڵ و هەوکردنی سییەکان بۆ بەشی تەندرووستی زیندان ڕاگوازرا، وێڕای جەختی پزیشکی بێهداری لەسەر پێویستی جیددی پزیشکی پسپۆڕ هێشتا ناوبراو لەسەر داوای بەرپرسانی پێوەندیدار و ناردنی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە بێبەری کراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، بەبۆنەی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گونجاو لە زیندان، موتەلیب ئەحمەدیان کە پێشووتر لە نەخۆشخانەی تارانپارس ڕیخۆەی نەشتەرگەری بۆکرابوو، شوێنی نەشتەرگەرییەکەی تووشی هەوکردن بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *