مەحکووم کرانی حیکمەت ئەمیری لە چالاکانئ مەدەنی و ژینگەپارێزی دێولان بە ٤٢مانگ زیندان

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی ناوەندی هەواڵگری kmmk، حیکمەت ئەمیری چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی و پروپاگاندا دژی ڕێژیم لە بەرژەوەندی گرووپ و ڕێخراوەگەلی دژبەری ڕێژیم بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و ٣٦مانگ زیندانی هەڵواسراو، سەرجە
بە ٤٢مانگ زیندان مەحکووم کرا.

شیاوی باسە، ناوبراو لە چالاکانی ناسراوی شاری دێولانە کە لە بوولەرزەی سەرپێڵ زەهاو، سێڵاوی مەعموولان، ئیپیدمی کرۆنا، کۆنترۆڵی ئاگرکەوتنەوەکانی مەریوان، جوانڕۆ و شاهۆ و ناوچەی لەیلاخ ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە و هەموو دەم لە قەیران و ڕووداوە دڵتەزێنەکانی کوردستان هاوڕێ و هاوهەنگاوی داوا مەدەنی و ڕەواکانی خەڵک بووە و ڕۆڵئ گێڕاوە، حیکمەت ئەمیری لە ساڵی ٢٧١٩ی کوردی لە هەڵبژاردنەکانی یەکێتی پیشەیی دێولان ناونووسی کردبوو کە ڕەت کرایەوە و ڕێگری کرا لە چالاکی ناوبراو لە خزمەت کردن بە کێشە و بابەتی هاوڵاتیانی.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *