دەستبەسەری بەرگدروویەکی مەریوانی کە شاگردەکانی داخ دەکرد

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی kmmk، وەستایەکی بەرگدروو لە مەریوان بۆ تەمبێ کردنی شاگردەکانی بەردەستی بەشێک لە جەستەی دەسووتاندن.
بەپێی کوتەی باوکی یەک لەو کەسانە، دادگایی کفدنی ئەم بەرگدرووە پاش دەرکردنت ڕاپۆرتی پزیشکی یاسایی دەست پێ دەکات.

نەهرۆ خالیدی ١٢ساڵ تەمەن یەک لە شاگردەکانی ئەم بەرگدرووە کوتوویە قوتابی پۆلی شەشم و ٢٠ ڕۆژ بەردەستی ئەم وەستایە بووم، حەزم دەکرد بۆ داهاتووی خۆم پیشەیەک فێر ببم، باوکم کرێکارە و لە عێراق سەرقاڵی کرێکارییە. دوو کەسی دیکە لە هاوڕێیانم، ڕێبین قادری و مانی دانش کە پێکەوە لەم لەم کارگەیە کارمان دەکرد، لەو ڕۆژەدا کە ئەم کارەساتەمان هاتە ئاراوە نیوەڕۆ بوو کە کارمان تەواو کردبوو، هاوڕێکەم ڕێبین قادری تیلمەیەک قوماش لە دەستی بەربوەوە، هەڵی گرتەوە و لەکاتی هەڵگرتنەوویدا پشتی وەبەر میزی وەستاکارەکە کەوت و پاشان وەستاکار تووڕە بوو و کوتی وەرن کارم پێتانە، چ هەڵسووکەوتێکتان لەگەڵ بکەم باشە؟ کوتمان بەدار لێمان بدە بەڵام کاتی ئەمجارە دەتانسووتێنم، سەرەتا پشتی هاوڕێکەم مانی دانش، پاشان ڕێبین قادری و دواتر خۆمی سووتاند، بەرگەم نەگرت ئەوەندە داخ بوو کە لە ژێر چنگی هەڵهاتین.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *