ڕاگواستنی پەژار(حەمید)مەلەکی بۆ کامپێک لە هەرێمی کوردستان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk)، یەکشەممە ۱۴ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ـی کوردی پەژار مەلەکی کە مانگێک بەرلە ئێستە لە هەولێری هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کرابوو بۆ شوێنێکی نوێ ڕاگوازرا.

سەرچاوەیەکی شارەزا لەم پێوەندییەدا بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی کوتووە: ئەم شوێنە نوێیە کامپێکە کە ئەو گەریلایانی پ.ک.ک. لە ئەگەری گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەو شوێنە ڕادەگوێزرێن و چەندد مانگ دواتر چارەنووسیان دیاری دەکرێت.

بەپێی دواین زانیارییەکان لە سەرچاوەی ئاگادارەوە، پەژار مەلەکی هەنووکە لەم کامپەدایە و بەتۆمەتی سەربە پ.ک.ک، دەستبەسەر کراوە.

پەژار مەلەکی یەک لە سێ دامەزرێنەری بزوتنەوەی ژیانی ئیلام بووە.

مانگی ڕابردوو پەژار مەلەکی لە ماڵەکەی لە هەولێر لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کراو تا ئەوڕۆ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەردەست نەبوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *