بە پێی ڕاپۆرتی “کومەڵگای بەرگری لە مافی مرۆڤ لە ئێراندا” کومەیتەی سێهەمی مافی مرۆڤ حەفتاو یەکەمین کۆبونەوەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەمڕۆ ۲٥ ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹٥ ی هەتاوی بەرانبەر بە 25ی نوامبری 2016بە 85دەنگی ئەرێنی و 35دەنگی دژبەر و 63دەنگی بێلایەن ، بڕیارنامەێیکیان لە هەمبەر پێشێلکردنی بەرچاو و ئاشکرای مافی مرۆڤ لە ئێراندا واژۆ و ئەرێنی کرد.
لە بەرانبەر لە گەڵ ساڵی پاردا (76دەنگی ئەرێنی و 37دەنگی دژبەر و 67دەنگی بێلایەن )داتاکان لە هەر سێ بواردا دژ بە قازانجی کۆماری ئیسلامی بوە و ڕوون و ئاشکرایە کە وڵاتانێکی زیاتر لە سەر ئەو بڕوایەن کە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا خراپتر بوە .
خاڵی هەرە بەرچاو ئەوەیە کە گشت وڵاتانی ئەندام لە کۆمەیتەی سێهەمدا ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانن و ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بۆ بڕیارنامەکان بەشێوەی سروشتی لە کۆبونەوە گشتیەکاندا چەندپاتە دەبێتەوە .
ئەمساڵیش بڕیارنامەی پێشێلکردنی بەرچاوی مافی مرۆڤ لە ئێراندا لە ئەژماری بەرچاو و بەرینی ئێعدامەکان ڕەخنەی گرتوە و بەزۆر پێشێلکاری بەرچاویتر لە ئێراندا هێمای داوە ، بۆ نمونە :
ـــ ئێعدامی ئەو لاوانەی کە هێشتا بە تەمەنی یاسایی نەگەیشتوون
ـــ ئێعدام لە پێش چاوی خەڵکیدا
ــ دەستبەسەرکردنە بێ بنەماکان و ئەشکەنجەی چالاکانی سیاسی و مەدەنی و هاووڵاتیانی دوو وڵاتی (کەسانێک کە ناسنامەی ئێران و وڵاتێکی تریشیان هەیە)
ـــ پێشێلکردنی مافی ژنان ، کەمایەتیە دینی و قەومی ومنداڵان
ـــ بەربەست دروستکردن بۆ ئازادی دین و دژایەتیکردنی دین گەلێک کە لە یاسای بنەڕەتیدا بە فەرمی ناسراوە و و دین گەلێکیش کە بە فەرمی نەناسراوە ، وەکو ئاینی بەهایی ــ بەداخەوە ناوی ئاینی یارسان نەهێنراوەــ
ـــ بەربەستدروست کردنی تەواو بۆ بیروڕا و ئەندێشە
ــ دەست پێڕانەگەیشتنی زیندانیان بۆ پێداویستیە تەندروستی و دەرمانیەکان .
کورتەێیک لە پێسپاردنەکانی بڕیار نامەکە بۆ کۆماری ئیسلامی
بڕیارنامەکە جەخت لە سەر ئەم پێسپاردنانە دەکاتەوە :
کۆتایی بە ئەشکەنجەو کردارو سزادانە زاڵمانەکان و دژە مرۆڤییەکان یان بێڕێزیە یاسایەکان کۆتایی پێ بێنێت .
ئازادی ڕادەربڕین و بیروڕا و ڕێکخراوە و کۆبونەوەی هێمنانە ئەرێنی بکات .
بە هەڵاواردن دژی ژنان و کچان و کەمینە قەومی و زمانییەکان یان کەمینەکان و پێشێلکردنی مافی ئەوانە کۆتایی پێبێنێت.
بە کەڵک وەرگرتن لە ڕێچکەی دستبەسەرە نایاسایەکان و ونکردنی دوژمانەی چالاکن کۆتایی پێبێنێت .
بەلەماڵەوەزیندانی کردنی دژبەران کە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٨٨ وە دەستبەسەر کراون کۆتایی پێبێنێت .
ڕێز بۆ ڕەوڕەوی دادوەری دابنێ و هەرکەسەو دەبێت دادگایکی عادڵانەی بکرێت و لە هەبوونی پارێزەر بێبەش نەبێت .
خزمەتگوزاری دەرمانی بۆ زیندانیان دابین بکرێت .
هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری داهاتوو دەبێت ئازادانە لە کەش و هەواێیک سیاسی کراوەدا بەڕێوە بچێت .
یاساکانی ئێران لەگەڵ بەڵێنە نێو نەتەوەیکاندا یەک بگرنەوە .
بە بەڵێنەکانی خۆی بە پێی بڕیارنامەکانی مافەکانی مرۆڤ کە خۆی لەوێ ئەندامە کردوە نیشان بدات .
لە گەڵ هەواڵنێرانی تایبەتی مافی مرۆڤی ئێران و هەواڵنێرانی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان هاریکاری بکات وئیزنی سەفەرکردنیان بۆ ئێران بدات .
ڕاسپاردەکان کە لە چوار چێوەی ـ پێداچونەوەی خولی جیهانیدایە ـ لە ساڵەکانی 2010 و 2014دا ئەرێنی کردوە ، جێبەجێ بکات.
ڕێزی زیاتر بۆ گلاراوە ئەرێنی کراوەکانی ڕاپۆرتەکانی سەرۆکی ڕێخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و هەواڵنێرەتایبەتەکانی دابنێت.
کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان