ناوەندی سەربازی گەرووی کۆنش لە کرماشان خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری KMMK لە کرماشانەوە، ڕۆژی هەینی ١٢ی گەلاوێژی٢٧٢٤، گەرووی کۆنش(تەنگەی کێنێشت) کرماشان خرایه حاڵەتی ئامادە‌باشەوە.

پەیامنێرەکەمان لە کرماشان زیادی کرد: لە سەعاتەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیەوە لە زۆرێک لە ڕێگاکانی دەوروبەری کرماشان ئۆتۆمبێلی سەربازیی سەیر و سەمەرە و هەلیکۆپتەر و کەرەستەی سەربازی جۆراوجۆر، بەرەو ئەو ناوەندە سەربازییە ڕەوانە کراون و ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووانی کرماشان دروست کردووە.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، کە ترس و لەرزی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە، بۆ ئەوەی دەگەڕێتەوە کە ئەو ناوەنده سەربازییە بە شوێنی مووشەکی دوورمەودا ناوبانگی هەیه.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە گەرووی کۆنش یان کنێشێت دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی کرماشان کە ناوچەیەکی سەربازی قەدەغەکراوه و بەو هۆیەوە پەیامنێری‏KMMK، نەیتوانیوە وێنە له ڕووداوەکان بچرکێنێ.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *