ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەکبەر نەجەفیان هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی شاری بیجاڕ لە کوردستان، هەفتەی ڕابردوو لەلایەن بەکرێگیراوانی دەزگای ئیتلاعاتی تیرۆریستییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر دەکرێ و دەبرێتە شوێنێکی نادیار.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی نەجەفیان لە ناوەنده قەزایی و ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە بەدەست نەهاتووە.
هەروەها هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە گوماناویەکانی ئەکبەر نەجەفیان لە بەردەستدا نییه.
خ.ع