دەسبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی کورد لە (شهرری)

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی سێ شەممۆ ۲۵ یخەزەڵوەری ۹۵ی هەتاوی لە کۆبوونەوەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سەتارخان سەرداری نەتەوەیی مەشرووتە خوازەکان لەشهری ڕەی، ڕەسوڵ ئیرەجی چالاکی مەدەنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراوە وگواستویانەتەوە بۆشوێنێکی نادیار.

جێگەی باسە پێشتر، ئەم چالاکە مەدەنییەی کورد لەشاری خۆی بۆ بەشداری کردن لەم ڕێوڕەسمە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوەهەڕەشەی لێکرابوو.

ڕەسوڵ ئیرەجی، خەڵکی شاری خۆی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەبەرلەمەیش بەهۆی چالاکی مەدەنییەوە دەسبەسەرکرابوو، لەدواین گیرانیدا بەتۆمەتی (پڕوپاگەندە دژ بەحکوومەت) لەدادگای شۆڕشی خۆی محاکمە کراو و سێ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ بڕدرابوویەوە. کەبەناڕەزایی دەربڕینی ناوبراو دۆسیەکەی نێردراوە بۆ دادگای پێداچوونەوە وهێشتا حوکمێکی پێ ڕانەگەیەندراوە.

بەپێی کوتەی یەکێک لەشایەتحاڵان لەشوێنی ڕێوڕەسمەکە پاش پێشکەش کردنی گوڵ وسەرەخۆشی (فاتێحا ناردن) تێهەڵچوونی زارەکی لەنێوان خەڵک وهێزە ئەمنییەکان دێتە ئاراوە کەلە کۆتاییدا بە شڵەژاندنی کۆبوونەوەکە و بڵاوە پێ کردنیان ڕێوڕەسمەکە کۆتایی پێ دێت.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: