مەحکووم کرانی شێرکۆ مام کەریمی بە ٣مانگ زیندانی تەعزیری و دانی غەرامە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، شێرکۆ مام سەلیمی چالاکی مەدەنی خەڵکی مەهاباد و لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی ژینا بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری و دانی ٧٦٢ ملوێن تمەن غەرامە مەحکووم کرا.

ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، لە پەڕاوێزی ڕێوڕەسمی چلەی سمکۆ مەولوودی لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا دەستبەسەر و بەتۆمەتگەلی ئاڵۆزاندنی بیروڕای گشتی، تێهەڵچوون لەگەڵ ڕێوەبەری یاسا و خەسار گەیاندن بە سامانی دەوڵەتی ڕووبەڕوو بوویەوە.

شیاوی باسە شێرکۆ مام سەلیمی پێشتر بەدانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *