لێدانی چوار کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنوورییەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری لە هێڵی سنووری نەوسوو لانیکەم چوار کۆڵبەریان دایە بەر لێدان و بەقورسی برینداریان کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناونیشانی ئەم کۆڵبەرانە محەممەد
( ناوی بنەماڵەیی نەزانراو)، بێهرووز( ناوی بنەماڵەیی نەزانراو)، دڵیار( ناوی بنەماڵەیی نەزانراو و حیسام( ناوی بنەماڵەیی نەزانراو) هەموو خەڵکی گوندی دەشێ سەربە شار پاوەن.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخی تەندرووستی ئەم کۆڵبەرانە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *