گیانلەدەستدانی سمایل کەریمی لە بریندارانی ئاگرکەوتنەوەی لەوەڕگەکانی کامێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، سمایل کەریمی لە کارمەندانی ئیدارەی سامانە سرووشتییەکانی کامێران کە لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوەی لەوەڕگەکانی لاین و کانی گەشە، هەڵکەوتوو لە کامێران تووشی سووتانی سەخت بوو بەبۆنەی قورسی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

شیاوی باسە کە ئەم چالاکە ژینگەپارێزە ڕۆژی پێشووتر بەبۆنەی قەباری زۆری ئاگرەکەوە خەساری پێگەیی و لەڕێی ئورژانسی ئاسمانییەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە ڕاگوازرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *