شرناخ یان لەماوەی ۲٤٦ڕۆژدا بە تەواوی کاول کرد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕێساکانی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لەشاری شڕناخ لەباکووری کوردستان پاش ۲٤٦ڕۆژ بۆردمان کردن هەڵگیرا؛ وهەروەها ئیزن بە هاوڵاتیان درا بگەڕێنەوە نێو ماڵوحاڵ خۆیان.

بەگوێرەی هەواڵەکە؛ پترلە ۷۰٪ شارەکە کەوتۆتە بەر ئامانجی بۆمبای هێزە چەکدارەکانی تورکیا وبەگشتی تەواوی ماڵی هاوڵاتیان کاول بووە ویان بەگرانی خەساری پێ گەییووە، زۆربەی هاوڵاتیان لەهەمبەر دۆزینەوەی ماڵەکانیان تووشی کێشە هاتوون، زۆربەی ناوچە وگەڕەکانی شار وەکوو بیابانی لێ هاتووە، ماڵەکان بەچەشنێک کاول بوون کەهاوڵاتیان نازانن ماڵی نیشتەجێ بوونیان لەکام شوێنی لەم شوێنە بۆردمان کراو وکاولاشانەدایە.

هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ۱٤ی ماڕسی ۲۰۱٦ هێرشیان کردە سەرباکووری کوردستان، شاری شرناخ یەکێک لەشارەکانی باکووری کوردستانە کەپترین خەسارەتی پێ گەییووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: