سلایدەرمەترسی لەسێدارەدان

مەترسی دیپۆڕتی پەژار مەلەکی نووسەر و چالاکی مافی مرۆڤی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، پەژار مەلەکی نووسەر و چالاکی مافی مرۆڤ خەڵکی ئیلام، پاش درێژەی هەڕەشەی گیانی لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیم و زۆرتربوونی گوشاری ڕێژیمی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان لە چواچێوەی لەناوبردنی چالاکانی مافی مرۆیی، لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستبەسەر کراوە و مەترسی دیپۆڕت کردنەوەی لەناکاوی بۆ ئێران لەسەرە.

شیاوی باسە، ناوبراو کەلە ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ناحکوومیی بەناوی بزوتنەوەی ژیان لە شاری ئیلام
بووە، هەروەهالەلایەن دادستێنی ئینقلابی ڕێژیمی ئێران و سەرۆکی دامەزراوە تیرۆریستی سپای ئەمیرەلموئمنین لە شاری ئیلامە هەڕەشەی لێکراوە و بۆ پاراستنی گیانی خۆی ناچارکرا کۆچ بکات بۆ هەرێمی کوردستان.

جێی سەرنجە تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخی تەندرووستت ناوبراو بەردەست نییە.

ق.ش

Related posts

سەقز؛ چارەنووسی کیانووش عەبدوڵڵازادە پاش دەسبەسەرکردنی ناڕوونە

ورمێ؛ دۆخی ناجێگیری زیندانی سیاسیی تەیفوور سەلیمی بابامیری

Rahim Kholafai

چالاکێکی کرێکاری لە سنە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

Rahim Kholafai

Leave a Comment