پەژار مەلەکی نووسەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی ئیلام دیسانەوە کەوتەبەر هەڕەشەی تیرۆری هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

لەدرێژەی گوشار بۆسەر چالاکانی سیاسیی و مافی مرۆڤی، لەم دواییانەدا کەناڵ و گرووپگەلی سەر بە دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران، پەژار مەلەکی نووسەر و چالاکی مافی مرۆڤی دانیشتووی باشووری کوردستان داوەتە بەر هەڕەشە کە چارەنووسی هاوشێوەی ژاکان باران شاعیر و چالاکی سیاسیی دیکەی خەڵکی ئیلام کە ماوەیەک بەرلە ئێستە لە ڕێگەی چوون بۆ تورکیا بێسەروشوێن کراو کەوتە تەڵەی تۆڕی تیرۆر و ڕفاندنی ڕێژیمی ئيرانەوە .

بەپێی لێکۆڵینەوەکان لەم دواییانەدا هەڕەشەی ڕێژیم بەرانبەر بە چالاکانی سیاسیی پارێزگای ئیلام کە پەڕیوە و دانیشتووی باشووری کوردستانن زۆری کردووە و هەروەها هەڕەشەی کوشتنیان لە چالاکێکی سیاسی و مافی مرۆڤی دیکە سیرووس ڕەبیعبەیگی خەڵکی ئەو پارێزگایە کردووە.

شیاوی باسە ئەو چالاکانەی باسیان لەسەر کرا، ئەندامی ڕێخراوێکی مافی مرۆیی ناحکوومی بەناوی بزووتنەوەی ژیانن لە ئیلام کە ساڵی ٢٧٢٢ی کورد سازکرا و ئەرکەکانی ئۆرگانیزاسیۆن و بابەتگەلی پێسێلکاری مافی مرۆیی لەو پارێزگایە ڕووماڵ دەکات.

شیاوی باسە کە پەژار مەلەکی ساڵی ڕابردوو و دوابەدوای هەڕەشەی تیمی تیرۆری ڕێژیمی ئێران ناچار کرا بەشێوەی نایاسایی هەرێمی کوردستان چۆڵ بکات و بچێتە تورکیا و لەسەر سنووردا دەکەوێتە بۆسەی هێزە سنوورییەکانی تورکیاوە و پاش ئەشکەنجە و لێدانی زۆر دیسانەوە دیپۆڕتی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

جێی سەرنجە کە پێشتر دادستێنی ئینقلابی ڕێژیم لە ئیلام ناوبراوی وەکوو لیدێری سەرهەڵدانی خەڵکی ئیلام لە ڕەوتی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی، ناولێبردووە و سەردار جەماڵ شاکەرەمی بڕیاردەری گشتی سپای ئەمیرەلموئمنینی ڕێژیم لە ئیلام ناوبراو و چالاکانی دیکەی سیاسیی دەرەوەی ئێرانی دایەبەر هەڕەشە و بەسزا گەیاندن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *