مەریوان؛ دەسبەرکردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

‏ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی پێنجی پووشپەڕی٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناوی ئیدریس دادڕەس خەڵکی گوندی سەردۆش-ی مەریوان، له ماڵەکەی خۆی کە دەکەوێتە فولکەی جەهادی ئەو شاره، لە لایەن سەرکوتکەرانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

جێی ئاماژەیه، دەسبەسەرکردنی ئیدریس دادڕەس لە بەرەبەیانی سێشەمە، بێ هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی و بە لێدانی ناوبراو لە پێش چاو هاوسەرەکەی و سێ منداڵە بچووکەکەی ئەنجام دراوه.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەسبەسەربوون و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییه له بەردەستدا نیە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *