خۆکوژی کارمەندێکی شارەوانی لەمەهاباد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ئەوڕۆ یەکشەممۆ ۲۳ی خەزەڵوەر حسێن محەممەدی ئەسڵ بەلێدانی دەماری دەستەکانی خۆی کوشت وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە حسێن کارمەندی شارەوانی مەهاباد بووە  و وەک دەڵێن بەهۆی گوشار وزەختی ئابووری وماڵی بەهۆی پێنەدانی مووچەی کارمەندانی ئەم ئیدارەیە دەستی داوەتە خۆکوشتن،ناوبراو خاوەنی ژنێکی دووگیانە.

هەروەها گەنجێکی ۲۳ ساڵ تەمەنی خەڵکی سەقزیش دوێنێ ۲۲ی خەزەڵوەر دەستی دایە خۆسوتاندن ولەلایەن شایەتحاڵانی ئامادەبوو لەشوێنی ڕووداوەکە لەڕێی بتڵی ئاگرکوژێنەوە ناوبراو دەکوژێننەوە وپاشان بەئامادە بوونی ڕێدارانی ئاگرکوژێننەوە وفریاکەوتنەوە بەخێرایی دەی گوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی وبەهۆی سوتانی ۳۰٪ هەناردەی نەخۆشخانەی بێعسەتی سنەی دەکەن.

جێگەی باسە کەلەماوەی حەوتووی ڕابردوو لانیکەم ٤کەسی دیکە دەستیان داوەتە خۆکوژی کەمناڵێکی ۸ساڵ تەمەنیش لەنێویاندا بوو کەهەموویان گیانیان لەدەست دا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: