دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە لایەن سەرکوتکەرانی ئیتلاعاتی بۆکان

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵیKMMK، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئیسماعیل پوورعەبدوڵا، له لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شاره، بە بێ نواندنی بەڵگەی دادگا، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێز کرا.

جێی ئاماژەیه، هەوڵ و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو، هیچ دەسکەوتێکی نەبووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەسبەسەربوون و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییه له بەردەستدا نیه.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *