ناڕەزایی دەربڕینی خوێندکارانی جوانڕۆیی لە دەرکردنی مامۆستایەکی زانکۆی کورد لەلایەن نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ناوچەی هەورامان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کۆمەڵێک لەخوێندکارانی کارناسی باڵای زانکۆی پەیامی نووری جوانڕۆ لە وەدەرنانی دوکتۆر مستەفا جوانڕۆیی لەلایەن نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەناوچەی هەورامان دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین وڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردۆتەوە.

لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە  کەسەرەڕای ڕێز دانان لەخزمەتگوزارییەکانی دوکتۆر جوانڕۆیی خوازیاری پێداچوونەوە وگەڕاندنەوەی ئەم کەسایەتییە زانستیی وخزمەتگوزارە ین.ولەدرێژەدا هاتووە کەلەبەرچاو نەگرتنی کەسایەتییە زانستی وناوازەکانی کورد کە خزمەتگوزاری ڕاستەقینەن بەخەسارێکی گەورە دەزانین.

جێگەی باسە کە وەدەرنانی دوکتۆر جوانڕۆیی لەنێو کۆمەڵگای زانستی و زانکۆی شارەکانی هەورامان  بەچڕی بڵاوبوەتەوە وزۆر پرس ومژاری لەم ڕۆژانەی دوایدا هێناوەتە بەرباس وتەنانەت لە فەزای مەجازیشدا ڕەنگدانەوەی هەبووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان