گیان‌لەدەستدانی ٦٠کۆچبەر لە ئەنجامی نوقم بوونی بەلەمەکەیان لە ئاوی ئازاد

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، رۆژی یەکشەمه٢٧ی جۆزەردانی٢٧٢٤، پۆلیسی دەریایی ئیتالیا، هەواڵ و جێگای نوقم بوونی بەلەمێکی کۆچبەرییان پێڕاگەیێندرا، کە پاش دۆزینەوەیان له ئاوی ئازاد-دا، توانیان تەنها ده کەس لەو کۆچبەرانە رزگار بکەن.

شایانی باسه، بەلەمەکە کە حەفتا کۆچبەری هەڵگرتبوو، سی‌وپێنج کەسیان کورد بوون و ١٠کەسی ڕزگارکراو بە مەبەستی چارەسەری، گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئیتالیا.

جێی ئاماژەیە، ئەم بەلەمە، ڕۆژی دووشەمەی حەفتەی ڕابردوو، لە بودرومی تورکیاوە بە مەبەستی ئیتالیا خراوەتە ئاو و دوایین پێوەندی و ناردنی لۆکەیشن کە کردوویانە ڕۆژی پێنجشەمە بووه. رۆژی یەکشەمه پاش ناردنی لۆکەیشنەکەیان بۆ پۆلیسی ئیتالیا، له کاتێکدا دەدۆزرێنەوە کە
تەنها ده کەسیان بە زیندوویی ماون.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *