ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندئ هەواڵگری kmmk, یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، لەیلی پایمهردد خەڵکی پیرانشار قوربانی ژنکوژی کە چەندد ڕۆژی بەرێ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێبەردرابوو بەبۆنەی قووڵی برینەکەیەوە گیانی بەخت کرد.
ئەم هاوڵاتییە خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە کەبەهۆی کێشەی خاوخێزییەوە ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن مراد ڕەسووڵ ڕەوەندە لە ماڵەباخ ئاگری تێبەردابوو و بۆ چارەسەری دەرمانی ڕەوانەی نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری ورمێ کرا.
ق.ش