گەچساران، کوژرانی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی شەممە دوازدەی جۆزەردانی٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی حوسێن سادقی خەڵکی گوندی دیل سەر بە گەچساران له پارێزگای کۆگیلویە و بۆیەر ئەحمەد، لە ناوچەی دووڕاهان لە نێوان یاسووج و بوروجن، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، ئەم هاووڵاتییە لە ناوچەی دووڕاهان کە ئوتومبێلی خۆی پێ بووه و هێزەکانی ڕێژیم پێیان وایە کەلوپەلی قاچاخی هەڵگرتووە، ڕاوەدووی دەنێن و تەقەی لێ‌دەکەن. لە ئەنجامی ئەم ڕاوەدوونان و تەقەکردنەدا، حوسێن سادقی بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە ترێلییەکدا دەکێشێت و دواجار ژیانی لەدەستدا.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *