کوژرانی هاوڵاتییەک لەکاتی کۆڵبەری لە دەڤەری نەوسوو

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە نەوسوو سەربە شاری پاوە، کۆمەڵێک هاوڵاتی کەلە کاتی کۆڵبەری و پەڕینەوو لە هێڵی سنووری لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بوون کردە ئامانج کە بەو هۆیەوە هاوڵاتییەک بەناونیشانی هەژیر محەممەدپوور کوڕی زاهد و خەڵکی جوانڕۆ گیانی لە دەست داوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بەشێوەی ڕاستەوخۆ و بێ هۆشدارپێدانی پێشوەختە ئەم هاوڵاتیانەیان کە لەکۆڵبەریدا بوون کردۆتە ئامانج.

شیاوی باسە کە، تەرمی ئەم هاوڵاتییە بۆ نەخۆشخانەی ناسراو بە قودس لە پاروە ڕاگوازراوە و بڕیارە پاش تێپەڕاندنی قۆناغە ئیدارییەکان بۆ زێدی خۆی لە جوانڕۆ ڕابگوازرێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *