بێبەش کردنی کوردەکان پێشێلکاری ئاشکرایی مافی مرۆڤ، مافی نەتەوەکان و چارەسەریە

لە دواین هەنگاوەکان کە ئاراستەکەیان، باس و لێکۆڵینەوەو دیتنەوەی رێگاچارەیێک بۆ ڤەیرانەکانی سوریا یە، رێک وەک جارانی پێشوو گەلی کورد و نوێنەرانی بێبەش کران لە وتوێژەکان بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا.
ئەو بابەتە ئەو راستیە دەردەخات کە هیچ پلانێک و بەرنامەیێک بۆ چارەسەری نیە و کۆمەڵێک وڵات و لایەن گەرەکیانە کێشەکان قووڵتر کەنەوە و بۆ بەهرەی سیاسی خۆیان کەڵکی لێ وەربگرن.
کاتێک بە کورتی جاڕنامە ماف مرۆڤیەکان و یاسا نێودەوڵەتیەکان بخەینە بەرچاو، زۆر بە روونی و ئاشکرا دەردەکەوێ کە هیچ پاساوێک نیە کە بتوانن بە کەڵک گرتن لێی کورد و نوێنەرانی لە بەشداری کردنیان لە سەر داهاتویی سوریا بێبەش کەن.
بەتایبەت کە گەلی کورد پانتایی دیاری جوگرافی و سەرزەمینی خۆیی هەیە و لە سەدا ۱٨ پێکهاتەکانی سوریا پێکدێنێ.
دوایی قەیرانی سوریا، گەلی کورد لەو ناوچانەی کە تێی دادەژی دەسەڵاتێکی خۆجێی لە سەربنەمایی یاسا نیودەۆڵەتیەکان، ماڤ مرۆڤ، ئاشتی و پێکەوەژان ساز دا وە و ئەمرۆ وەک نمونەیێکی باش خۆیی ئیدارە دەکات.
لە کاتێک دا نەتەوەیەکگرتوەکان و وڵاتانی زلهێز دەبایە ئەو نمونەیت بگوێزنەوە بۆ سەراسەری سوریا، لە ژێر فشاری وڵاتانی وەک تورکیا و عەرەبستان کە خۆدی ئەو دو وڵاتە بەرپرسی سەرەکی لە ئاژاوە و قەیرانەکانی سوریان، مافی بەشداری کوردیان لە سەر داهاتویی سوریا پێشێل کرد.
ئەو پێشێلکاریە، پێشێلکاری لەسەر سەروەری بەها ماف مرۆڤیەکان، یاسا نێونەتەویەکان و بە گشتی مافی ژیانی یەکسان و ئازادە، لەکاتێک دا جارنامە نێودەوڵەتیەکان بە ئاشکرا باسی مافی نەتەوەکان بۆ ئیدارە و بڕیاردان سەبارەت بە خۆیان دەکات، لایەنگەلی بەرپرسیار بە هۆیی فشاری دەولەتانی تورکیا و عەرەبستان، هەر وەها گروپگەلێ کە دەستیان بە خوێنی هەزاران مرۆڤ لە سوریا سورە، پێشێلکاری یاسا دەکەن و نوێنەرانی کورد بێبەش دەکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بێبەش کردنی کورد و نوێنەرانی کورد لە کۆنفرانسی چارەسەری سوریا وەک پێشلکاری ئاشکرایی بەها نێونەتەویی و نێودەوڵەتیەکان دەزانێ، بە تایبەت کە باس لە مافی مرۆڤ، مافی نەتەوەکان، ماف و ئازادی خۆبەرێوە بردن و بەشداری و بریاردان لەسەر چارەنوس دەکرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بێبەش کردنی کورد لە گفتگۆکان وەک دژایەتی مرۆڤ و ئازادی دەبینێ و هەلسوکەوتی لەو شێوەیە نەتەنیا قەیرانەکانی سوریا چارەسەر ناکا بەڵکو قووڵتریان دەکاتەوە.
هاوکات داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان و وڵاتانی بەرپرس لە سەر کەیسی چارەسەری سوریا دەکات، گوشار و زەختی وڵاتانی تورکیا و عەرەبستان کە خۆیان بەشێک لە کێشەکانی سوریان قبوڵ نەکەن و رێک لەسەر پەیماننامە ماف مرۆڤیەکان هەنگاو بنێن، هەروەها بەشوێن ئەوەیکە چارەنووسی گەلان لە سوریا بدەنە وڵاتانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ و ژیانی ئازاد، زەمینە و دەرفەت بخوڵقێنن کە گەلان لە سوریا و نوێنەرانیان چارەسەری نەهامەتیەکانیان بکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان