تاران؛ سەرلەنوێ هووشمەند مرادی توندئاژۆیانە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، چوارشەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و توندئاژۆیانە هووشموند مرادی هاوڵاتی ٢٩ساڵ تەمەنی خەڵکی تیکاب و دانیشتووی تیکاب ـیان دەستبەسەر کرد.

هێزە ئەمنییەکان جگە لە پشکنینی ماڵەکەی، موبایلی ناوبراویان دەستبەسەردا گرت.

شیاوی باسە کو هووشمەند مرادی پتر لە دوو جار لە ساڵانی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لێدانی بەرکەوتووە و بەبۆنەی ئەو لێدانەی ساڵی پار لە کاتی دەستبەسەری لێی درا بۆ ماوەی مانگێک لە نەخۆشخانەیەکی تاران خەوێنرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *