پیرانشار؛ دەسبەسەرکردنی عوسمان گەلاوێژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK،‏ ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی فەرمانی دادگا، عوسمان گەڵاویژی هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشاریان دەستبەسەر و دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.

پێویستە بگوترێ تا ساتەوەختی دانانی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە، لە بەردەستدا نییە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *