دەسبەسەرکردنی تاهێر زیوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار

‏ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٤، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی فەرمانی دادگا، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی تاهێر زیوە کوڕی کەریم خەڵکی پیرانشار و دەستبەسەریان کرد.

پێویستە بگوترێ، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

جێی ئاماژەیه، لە هەمان ڕۆژدا، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەمیر فەقێ خەڵکی گوندی خورەنج و سەلاح سوڵتانی خەڵکی گوندی سەروکانی، سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *