دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ ماشەڵڵا کەرەمی لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٣١ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، ماشەڵڵا کەرەمی باوکی محەممەد مەهدی کەرەمی، لە هاوڵاتیانی ئێعدامکراوی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی کەرەجەوە بە ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، حوکمی دادگای سەرەتایی بەناوبراو ڕاگەتەندراوە، ناوبراو بەتۆمەتی گردبوونەوە و ڕێخستن بەئامانجی تاوانکردنی دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٥ ساڵ و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە ساڵێک زیندان مەحکووم کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *