ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی حاجی حەسەن شامات، سەربە میاندواو، بە ناوی موحسین قادرڕەش تەمەن سی ساڵ کوڕی خدر و ئومێد قادرنژاد تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی مەحمود، هەریەکەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەن، بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دۆسیەکەیان لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە میاندواو ئازاد کران.
ئەم دوو هاووڵاتییە لە ٢٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا، دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئێران لە شاری میاندواو کران.
خ.ع