زەبر و زەخت لە سەر بەندکراوانی کورد/ساز کردنی فایلی نوێی (پروندە سازی) و دادگای سەر لە نوێی ئەحمەد تەمویی

لە درێژەی گوشاری سەر بەندکراوانی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ورمێ، ئەحمەد تەمویی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ورمێ بە ساز کردنی فایلێکی نویی لە لایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لقی ۳ی دادگای شۆڕشی ورمێ لێپرسینەوەی لێدەکرا.

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی یەک شەممە ۱۸ خەزەڵوەر ئەمساڵ، دواین دادگایی، بۆ تۆمەتی نویی ئەحمەد تەمویی، بەندکراوی سیاسی کورد لە لقی ۳ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە بەرپرسایەتی دادوەر مەحبوبی بە ڕێوەچوو.
بە پێی هەواڵی Khren؛ تۆمەتگەلی دژ بە بەندکراوی سیاسی کورد لە کاتێکدایە کە ناوبراو ۹ ساڵ لە سزای ۱٥ساڵی خۆی تێپەڕاندوە و ئێستا بە تۆمەتی پەڕوپاگەندە دژی کۆماری ئێسلامی ئێران بە شێوەی پەیوندی گرتن لە گەڵ ڕاگەیاندنە بێانیەکان و ناوەندە مافی مرۆڤیەکان دیسان دەکەوێتە بەر لێپرسینەوەی دادگا.

دادوەری دادگا ڕادەگەیەنێت کە تۆمەتگەلی ئەم بەندکراوە کوردە لە سەر بنەمای دەنگێکی تۆمار کراو کە وەزارەتی ئیتلاعات لە گەڵ فایلی (پروەندەی) ناوبراو ڕەوانەی دادگای کردوە کە دەنگی تۆمارکراو پەیوەندی ناوبراوو لە گەڵ ڕاگەیاندنە بێانی و ناوەندە مافی مرۆڤیەکان بە شێوەی ناردنی هەواڵی لە سێدارەدانەکانی بەندیخانەی ورمێ دەسەلمێنێت.

دادگا بە بێ پارێز بەڕێوەدەچێت و دادوەر ڕادەگەیەنێت کە لە ڕۆژانی داهاتوودا سزای ناوبراو دەدرێت و پێ ڕادەگەیەنین.

 

کۆمەڵەێ مافی مرۆڤی کوردستان