ژنانسلایدەرکۆژراو

کوشتنی ژنێک لە دێلوڕان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٧ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، ژنێک بەناونیشانی کوبرا دڵاوەر ٥٣ساڵ تەمەن کچی عەلی خەڵکی دێلوڕان لەلایەن حەسەن ڕەزایی هاوسەرییەوە بەچەکی گەرم کوژرا.

شیاوی باسە، کوبرا دڵاوەری خاوەنی دوو منداڵی کچ و منداڵێکی کوڕە، ناوبراو خانەنشینکراوی ئیدارەی بێهداشت و دەرمانی دێلوڕانەو هەموو مووچەکەی لەلایەن مێردەکەیەوە لە بێکار بووە دەستی بەسەردا گیراوە و لەڕێی ڕابواردنەکانییەوە خەرج کراوە بەچەشنێکە بۆ تێچووی ژیانیان مابوونەوە و دوابەدوای هەر ناڕەزایی نیشاندانێک هێرشی دەکرایە سەر و هێنانەبەرباسی جوێبوونەوە لەلایەن کوبرا دڵاوەرییەوە پاڵنەری کوشتنی ناوبراو بووە.

پیاوسالاری، هۆکارێکە کە دەبێتە هۆی بەربەست و پێشێلکردنی مافی ژنان. لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا ئەم ئایدۆلۆژییە کاریگەری نێگەتیڤی هەیە لەگەڵ بابەتگەلی وەکوو: دەسڕاگەیشتنی سنووردار بە فێرکاری و کار، هەڵاواردن لە یاساکانی بنەماڵەو کۆمەڵگا، سنووردانان بۆ مافی دارایی و ئابووری ژنان. ئەم دۆخە پێویستی بە گرنگیپێدان و چاکسازی جیددیە بۆ ئەوەی مافی ژنان بەتەواوەتی مسۆگەر بکرێت و هەموو ژنان بتوانن بەشێوەی یەکسان لە کۆمەڵگا بەشداربن و دەستیان بە مافەکانیان بگات.

شیاوی باسە هەنووکە حەسەن ڕەزایی هەڵهاتووە و شوێن بزرە.

ق.ش

Related posts

دەست بەسەرداگرتنی پاسپۆرتی فەرزانە جەلالی لە لایەن کونسوولی ئێران

گواستنەوەی موژگان کاوسی بۆ زیندانی کچوویی کەرەج

سۆمار؛ تەقینەوەی مین، بووه هۆی برینی قووڵ و کەم‌ئەندام بوون

Rahim Kholafai

Leave a Comment