ڕاگواستنی دوو هاوڵاتی بۆ ژووری تاکەکەسی بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی محەممەدڕەزا ڕەحیمپوور خەڵکی دێڵفان و محەممەکەریم فازڵی خەڵکی کۆئەشت سەربە پارێزگای لوڕستان بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحەسار ڕاگوازراون.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتیانە پێشتر لەلایەن دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کراون.

جێی سەرنجە کە، بەم دوو هاوڵاتییەوە لانیکەم سێ هاوڵاتی خەڵکی لوڕستان بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *