ئێعدامی پێنج هاوڵاتی لە زیندانەکانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ و سەڵماس

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٢٩ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ڕامین لۆندپوور، یووسف سەعیدی، پەرویز قاسمی و مەنسوور ناسری لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ و ئەسغەر حاجیزادە لە زیندانی سەڵماس کە هەموویان پێشووتر لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمەوە بەتۆمەتی مادە هۆشبەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کرابوون جێبەجێکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناونیشانی تەواوی ئەم هاوڵاتیانە، ڕامین لۆندپوور ٢٧ساڵ خەڵکی گوندی کەرەگوێ سەربە سۆمای برادۆستی ورمێ، یووسف سەعیدی ٣٢ساڵ کوڕی کامیل خەڵکی گوندی دۆبەرە سەربە ورمێ، مەنسوور ناسری ٤٥ساڵ خەڵکی بۆکان، ئەسغەر حاجیزادە ٤٧ساڵ خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ خەڵکئ سەڵماس و پەرویز قاسمی ٣٥سسڵ کوڕی ساڵح و خەڵکی گوندی زیندەشت سەربە سەڵماسە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *