بانگهێشتسلایدەرمەدەنی

سەقز؛ دواین ئاگادارکردنەوە بۆ چالاکێکی مەدەنی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ٢٢ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، لەلایەن لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری سەقز بۆ چالاکی مەدەنی ئەمجەد ساڵحزادە نێردارو داوای لێکرا لە ماوەی دە ڕۆژدا خۆی بە دادگا بناسێنێ.

بەگوێرەی هەواڵەکە، بەپێی ئەو ئاگادارکردنەوە، ناوبراو دەبێ بۆ جێبەجێکردنی سێ مانگ زیندانی تەعزیری یان پێدانی ١٦ملوێن تمەن بەدادگای ئینقلاب کۆتایی بەدۆسیەکەی بهێنێ.

شیاوی باسە، ئەمجەد ساڵحزادە بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەک لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە سێ مانگ زیندانی بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بەسەریدا سەپێنرابوو بەڵام بەبۆنەی نەبوونی پێشینەی زیندانی کران دەتوانێ بەجێی چوون بۆ زیندان بە پێدانی ئەو بڕە پارەیە سزاکەی لەسەر هەڵبگێردرێت.

ق.ش

Related posts

ڕەوانسەر؛ تەرمی چالاکێکی مەدەنی و ناڕازی دۆزرایەوە

Rahim Kholafai

ڕاگواستنی شەریفە محەممەدی بۆ زیندانیی ڕێژیمی ئێران لە سنە

Bilal Enferadi

ئیزە؛ نیگەرانییەکان لە چارەنووسی سۆهراب ئەحمەدی دوای بانگهێشتکردنی بنەماڵەکەی بۆ فەرمانداری

Bilal Enferadi

Leave a Comment