دەستبەسەری سێ هاوڵاتی لە ساینقەڵا

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی سالار بەیگی، عەلی شیری و ناسر مرادی خەڵکی گوندی قۆزڵووی ئەفشار سەربە شاری ساینقەڵا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکئ نادیار ڕاگوازران.

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و تونداژۆیانە و بە بێ ڕێزییەوە دەستبەسەر کراون.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتەپاڵ ئەم هاوڵاتییانە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *