بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،۱۲هاوڵاتی دانیشتووی ئەوشارەی بەتۆمەتی بەشداری لە لێدان وتێهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئینتزامییەکان بەزیندانی کردنی ودانی سەربەها(دیە )مەحکووم کران.
بەگوێرەی هەواڵەکە سەردار ئیسماعیلی،ڕامین حەسەنزادە،سەفا حەسەن پوور،سوهەیلا زوبەیری،هێمن جەنەت یار،سامرەند ئەحمەدزادە،ئامانج شێخەپوور،سامان مێلکاری،حسێن پەری ئاقایی،محەممەد قادریان،کامیل ڕەسووڵپوور و فەرهاد شێخانی ،بەتۆمەتی بەشداری لە تێکدانی ئاسایشی گشتی شاری سەردەشت هەرکامیان ۶مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا هەروەها بەهۆی گوێنەدان بەیاسا وبەرهەڵست بوونەوەی هێزە ئینتزامییەکانی ئیپان هەرکامیان ۶مانگی دیکەیشیان بەسەردا سەپێنرا.
هەروەها سەید ئەبولفەزلی دەشتبان،بەختیار درەخشان،ئومێد زەحمەت دوست ونەوید ئەسلان زادە، هاوڕێ لەگەڵ ئەو ۱۲کەسەی دیکە بەهۆی نادیاربوونی دۆسیە وهێنانە ئارای خەسار ولەتمەی پێگەیشتوو بەسامانی گشتی تێکڕا دیە(سەربەها)ی ۱٦٫۲۱۰٫۰۰۰تمەنیان بۆدیاری کراوە.جێگەی باسە ئەم تۆمەتانە لەلایەن ڕێخراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نراوەتە پاڵیان.
لە۱۹ی گوڵانیساڵی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لەهاوڵاتیانی مەهابادی لەناڕەزایەتی دەربڕین دژبە ڕووداوی ئوتێل تارا کەلەودا گیان لەدەست دانی کچێکی گەنجی کوردی لێکەوتەوە،گرووپێک لەهاوڵاتیانی سەردەشتی،بەمەبەستی مەحکووم کردنی گیان لەدەستدانی فەریناز خوسرەوانی لەشاری مەهاباد وهاودەنگی وهاوهەڵوێستی لەگەڵ خەڵکی ئەوشارە،کۆبوونەوەی ناڕەزاییان پێک هێنا.لەم کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینەدا تێهەڵچوون لەنێوان هێزە ئینتزامییەکان وبەشداربوان هاتە ئاراوە کەلانیکەم ۱۲کەس لەوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەشاری سەردەشت دەسبەسەرکران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان