بەشێک لە خویندکارانی کوردی زانکۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە لێدوانگەلی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان بۆ پارڵماندارانی HDP ڕاگەیاند و هێرشە و شەڕی حکۆمەتی تۆرکیا لە هەمبەر کوردان ئیدانە و داواکاری کۆتایی بەم هێرش و شەڕ دەبن.
بەشێک لە خویندکارانی زانکۆکانی کرماشان ناڕەزایەتی دژ بە بەندکردنی ئازادی لە تۆرکیا و دەستبەسەر کردنی نۆێنەرانی کورد، داواکاری ئازادی بە پەلەی نۆێنەرانی کورد و کۆتایی هێنان بە شەڕخووازی تورکیا بوون.
بەشێک لە لێدوانەکە بەم شێوەیە؛
زانکۆکانی کرماشان:
لە سەر ئەو بنەمایە، ئێمە خویندکارانی زانکۆکانی کرماشان، ڕووداوەکانی ئەم چەند ڕۆژی دووای لە تورکیا بە کوتدایەک لە دژی دێمۆکراسی و ئاشتی دەبینین؛ کۆدتایەک کە پێکۆژیانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامانجی بوە. ئەوی کە بۆ هەموان بە ڕوونی دەرکەوتوە، ئەوەیە کە حکومەتی ئەردۆغان و هاوڕێکانی لەم کارەساتەدا دەستیان داوەتە ترۆری بەرفەراوانی حکۆمی؛ ترۆرێک کە ئامانجی سەرەکی خنکاندنی ئاواتی ئاشتیخوازان هەمو ئازادیخوازانی کۆمەڵگای تۆرکیا بوو. دەستبەسەر کردنی هاوسەرۆکانی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان «سەلاحدین دەمیرتاش» و «فیگێن یۆگۆسداغ» و نۆێنەرانی فەرمی دیکەی گەلانی ئازادیخواز، سەرهەڵدانی سیاسەتی کەماڵیزیم لە دەیەکانی ۹۰ی زایینی و ئەم بڕیارە نەشیاوە واژۆ کردنی لە سێدارەدانی دێمۆکراسی لە تورکیادا بوو.
ئەوەی کە بە ڕوونی دەرکەوتوە ساسەتی شەڕ خوازانەی ئەردۆغان بە تایبەت لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا (باکوری کوردستان) بە هیچ ئامانجێک ناگات و تاقە دەسکەوتی دەسپێکردنی شەڕێکی دژوارترە لە تورکیا و ناووچەکەدا.
ئێمە خویندکارانی زانکۆی کرماشان، داواکاری پشتیوانی هەمو ئازادی خوازانین لە بەرخۆدانی سیاسەتوانانێکین کە بوون بە سەمبۆلی پەرەپێدانی ئاشتی و بەرابەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و لە هەمو کەسانێک کە پێکەوەژیانی گەلان ئاواتی دێرینی ئەوانە، داواکارین لە چوارچێوەی پاریزگاری لە دێمۆکراسی، مرۆڤایەتی، بەرابەری و ئازادی لە هەر شوێنێکی ئێران و جیهاندا بێزاری خۆیان لە حکومەتی فاشیزمی ئەردۆغان و نییوعۆسمانیەکانی AKP ڕاشکاوانە دەربڕن و بۆ پاراستنی بەهاکانی مرۆڤایەتی هەستنە سەر پێ.
لە لێدوانێکی دیکەدا خویندکارانی کوردی زانکۆی خۆراسان سەرەڕای ئیدانەکردنی شەڕی سەپێندراوی تورکیا لە هەمبەر کوردان؛ بەم شێوەیە باس دەکەن:
ئێمەیش وەک ڕیبەری پارتی دێموکراتیک گەلان (HDP) دەڵین کە زۆڵم و ستەم بە زووی لە ناو دەچێت و ئەمە بە ئەردۆغان دەلێن کە بە دەستبەسەر کردن و سەرکوت داهاتوویەکی تاریک چاوەڕووانی دەکات.
داواکارین کە هاووسەرۆکانی و نوێنەرانی HDP بە زوویی ئازاد بکریەن داوادەکەین لە سەرجەم چالاکان و شۆڕشگێڕانی ڕێگای ئازادی لە هەمو جیهان دژی ئەم کردەوە نامرۆییە کە دژی بنەماکانی دێموکراسیە بویەستنەوە و ئەو پەڕی بێزاری و تووڕەی خۆیان لە هەمبەر ئەم کردەوەدا دەربڕن
لە لێدوانێکی دیکەدا خویندکارانی زانکۆی ئیلام سەرەڕای پشتیوانی لە پارڵماندارانی HDP، بێزاری و ناڕەزایەتی خۆیان لە شەڕی تۆرکیا دژ بە کوردان، بەم شێوەیە ڕاگەیاند؛
ئیمە بە دروشمی یەک ڕەنگی هەمو کەمینە نەتەوکان و ڕەنگدانەوەی لە ژیانی ئاشتیخوازانەی سەرجەم مرۆڤەکان، ئیدانەی دەسەڵات خوازی حکۆمەتی ئەردۆغان کە یەکێکە لە فاکتۆرە سەرەکیەکانی دەسەڵات خوازی و دۆخی نالەبار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە ڕەنگدانەوەی حکومەتێکی سەرکوتکاری ئازادیخوازانی کۆمەڵگایە بە ئامانجی بەهێز کردنی سیستەمی دەووڵەت-نەتەوە، بە هۆی بارودۆخەی کە هاتوەتە ئاراوە بۆ نوینەران و هاوسەرۆکانی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان (HDP) کە لە مێژووی هەبوونیان لە گۆڕەپانی سیاسی تورکیادا تا ئەمڕۆیش ئازادی خوازی و دیموکراتیک بوونی خۆیان سەلماندوە، بەڵام بەردەوام ڕووبەڕووی هێرشی حکومەتی فاشیزمی تورکیا بە ڕیبەرایەتی ئەردۆغان بوونەتەوە.
بەو هۆیەوە ئێمە پشتیوانی خۆمان لە پارتی دێموکراتیکی گەلان (HDP) و نوێنەرانی بەندکراو ڕادەگەیەنین.
هیوادارین ئازاد کردنی ئەم بەڕێزانە لە کۆتاترین کاتدا ببینین و چی دیکە ئاگری فاشیزم و پیلانی دەووڵەت-نەتەوە نەتوانێت ئیرادەی گەل بەتاڵان بەرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان